3
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار و ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران و ڕاده‌ست كردنی خۆی به هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، حوكمی ده ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ڕاپۆرتەکان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ناسح لاهیجانی” و خه‌ڵكی گوندی “حه‌مزاوا“ی پیرانشار، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران و ڕاده‌ست كردنی خۆی به ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرانی له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه، دیسان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له ٥ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری پیرانشاره‌وه ئه‌و حوكمه‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.