3
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره و كرێكاری بیناسازی، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “عه‌تا خالدیان” به پێشینه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵ كار له به‌شه‌كانی پیشه‌ی بیناسازی، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كان به ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له ده‌ستداوه شایانی باسه به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به لانیكه‌م ٢٠٤٢ كرێكار له به‌شه جیاوازه‌كان به هۆی ڕوودانی ڕووداوی كار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ١١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.