له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، سه‌رجه‌م حوكمی ١٢٤ مانگ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه به ناسناوی “حه‌سه‌ن شاداب” خه‌ڵكی گوندی سوفیان، “جه‌ماڵ حسێن نژاد“، “مه‌حمود قادری” و “مه‌نسوور فه‌ڕاش“خه‌ڵكی گوندی سه‌رگیز، “كامیار عوقابی” خه‌ڵگی گوندی بالاگیر، سه‌رەتای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابووه پاڵیان، ئازاد كران.