ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناسناوی چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بریتیه له: دره‌خشان ڕه‌حیمی، یاسین ڕه‌حیمی، ڕزگار ڕه‌حیمی و عه‌دنان ڕه‌زایی و تا كاتی داڕیشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ئه‌م پێنج هاووڵاتییه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنەوە به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه“، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و پێنج هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.