به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، چیای ئاربابا سه‌ر به شاری بانه، به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و ژینگه‌پارێزان له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی گەیشتون بە دەستمان، به هۆی ئاگر گرتنی ئه‌و چیایه، زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له ئارادایه. به پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئیمكاناتی تایبه‌ت به ئاگر كوژاندنه‌وه، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش، له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان، به‌ڵام به هۆی هاتنی با و هه‌روه‌ها سه‌ختی ناوچه‌كه، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵەئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه و دۆخی ته‌ندروستی ژینگه‌پارێان له مه‌ترسیدایه.