6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، “كاوان سه‌بووری” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی گوندی “گازرخانی” سه‌ر به شاری كامێران، پاش ٢٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه هاوكات له گه‌ڵ پێنج لاوی دیكه‌ی خه‌ڵی شاری كامێران، به ناوه‌كانی “ئه‌وراز زه‌مانی، بێهروز ڕه‌شیدی، سۆران موزه‌فه‌ری، په‌یام حسێنی و ئێحسان سه‌بووری“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی “شه‌هرامفه‌ر” له شاری سنه كران. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و ٦ لاوه، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.