ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “حامد ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “خۆشینان“ی سه‌قز، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه له نزیك گوندی “كۆڵێ” سه‌ر به شارستانی دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ ئاگاداری دراوه‌ته به ده‌سڕێژی گولله و پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كه، ناوبراو به سه‌ختی بریندار و پاشان گیانی له ده‌ستداوه . به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بوون و ده‌ستیان به سه‌ر ئۆتۆمبیلی ئه‌و گیانله‌ده‌ستدراوه و باره‌كه‌یدا گرتووه، به‌ڵام ته‌رمی ئه‌و شارومه‌نده له شوێنی ڕووداوه‌كه ماوه‌ته‌وه.