13
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “میلاد زارعی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه،به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له شاری سنه، گیانی له ده‌ستداوه.
ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به‌شداری له ده‌یان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كانی كوردستان و ئێران‌دا كرد و بوو به هێمایه‌كی خۆڕاگری و مقاومه‌ت دژبه سته‌م و نابه‌رابه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر خه‌ڵك. ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شاری سنه گیانی له ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی دۆستان و هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه و شاره‌كانی دیكه، له گۆڕستانی به‌هشتی محه‌ممه‌دی شاری سنه ئه‌سپه‌رده كرا.