13
ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیل له نزیكی شاری سه‌قز، یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش پێكدادانی ئۆتۆمبلیه‌كان، دوو ئۆتۆمبیل به ته‌واوی له ئاگردا سووتاوه و دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه له خراپیدایه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی به دۆخی ڕێگه و بان به تایبه‌ت له كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی دیكه‌ی ئێران، ساڵانه به لانیكه‌م ١٩هه‌زار و ٤٣٥ له ئێران گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.