دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌ مه‌هاباد

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ر، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵکی مهاباد، پاش ١٠ ڕۆژ بێسه‌روشوێن كران، دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویشه‌هلا كه‌ریمانیته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو به‌ شێوازێكی گوماناوی بێسه‌روشوێن كرا. پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس، هاوسه‌ری ژنه‌كه‌ دانی به‌ كوشتنیدا نیاوه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی كولتورێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ له‌ ئێران و كوردستان، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ژن له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و هاوسه‌ره‌كانیان، ئه‌كوژرێن و گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net