4
به‌یانی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، “سامان محه‌ممه‌دی خیاره” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كرا.
ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. پاشان ئه‌م حوكمه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له دادگا پێداچوونه‌وه له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم دیسان به به‌ڕێوه‌چوونی دادگایه‌كی دیكه‌ی ناڕه‌وا، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرایەوە.