4
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، چیای شیره‌زووڵی شاری ئه‌یوان سه‌ر به پارێزگای ئیلام به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك له ئارادایه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشوون، به هۆی ئاگر گرتنی به‌ره‌یه‌كی زۆر له ئه‌و چیایه، سرووشتی ناوچه‌كه زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وتووه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان. ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ئیلام داوایان له خه‌ڵكی ژینگه‌پارێزی كوردستان كردووه به هانایانه‌وه بچن و له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا یارمه‌تییان بده‌ن.