8
به وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عراق، له داهاتوودا به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازرێننه‌وه و به ته‌نیا دوو هه‌زار كه‌س له هێزه‌كه‌یان له به‌غدا ده‌مێننه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه كه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، له پارێزگای هه‌ولێر به‌جێ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته كه به مه‌به‌ستی هاوكارییه ئه‌منیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی عراق و ئا‌مریكا، ئه‌و هێزانه له به‌غدا ده‌مێننه‌وه و به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعش ناكه‌ن