11
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له جۆری پراید و په‌یكان له ڕێگه‌ی كرماشان بۆ ڕوانسه‌ر، ٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی سووتانی ئۆتۆمبیلێك له ئه‌م ڕووداوەدا، هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسە ساڵی ڕابردوو به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له جادده‌كانی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبان و ئیمه‌نی جادده‌كان، لانیكه‌م ١٩ هه‌زار و ٤٣٥ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.