پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی  كاتی سێ  هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ دانانی بارمته‌

ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ پێشووتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” و “هه‌وڵدان بۆ  تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كران.

ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانی “دره‌خشان، زانیار و ئیدریس ڕه‌حیمی“، ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی  ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی نزیك به‌ ١٠٠ ڕۆژ له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی و هه‌روه‌ها دوو براكه‌ی به‌  ناوه‌كانی “زانیار و ئیدریس ڕه‌حیمی“، حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ دانانی بارمته‌ی قورس به‌ شێوازێكی كاتی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵیان، له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ئازاد كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *