پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری كامێران دژ به‌ چالاكی كانگه‌كان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی گوندی “شایه‌نی” سه‌ر به‌ شاری كامێران، دژ به‌ چالاكی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌ زیانێكی زۆر به‌ سرووشت و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌وتووه‌ و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی مه‌نگه‌نێز له‌ ته‌نیشت ئه‌و گونده‌ و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران له‌ دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا بوون. ناڕازیان جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *