به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی خوابگای كچانه‌ی بوستان له شاری كرماشان، دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی خوێنداكاران، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژه له سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بژیوی ژیان له‌و خوابگایه‌دا بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها به هۆی خراپی كوالیتی خواردنی سلف و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به ته‌ندروستی خوێنداكاران، ته‌ندروستیان كه‌وته‌سه مه‌ترسییه‌وه. هاوكات خوێنداكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری كرماشان،له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی زانكۆكان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌و خوابگایه له سه‌ر داخوازییه‌كانی خوێنداكاران بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بێویسته ده‌ستبه‌جێ داخوازییه‌كانیان وه‌دیبێنن.