13

به پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به ناسناوی “سارینا ڕوسته‌می” خه‌ڵكی شاری “سه‌رپێڵی زه‌هاو“سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه كوژرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و كچه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له قوتابخانه و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی دژ به هاوسه‌رگیری زوۆرهملێ، له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنهماڵهكهیەوه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به چه‌ك ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست ئه‌دات.