5

دانیشتووانی ئاوایی سیابازی خۆی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، دژ به لێدانی پڕۆژه‌ی پانێلی خۆڕه‌تاوی له سه‌ر زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه ڕایانگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پاره‌چه زه‌وینه بۆ درووستكردنی پڕۆژه‌ی وزه‌خانه‌ی خۆره‌تاو نایاساییه و ده‌وڵه‌ت له‌و ڕێگه‌وه مڵك و ماڵی خه‌ڵك داگیر ده‌كات. هه‌روه‌ها جووتیارانی گوندی سیاباز هه‌موو ساڵێك له سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وینه خه‌رمان كۆده‌كه‌نه‌وه و كوڵه‌شی خه‌رمانه‌كانیان بۆ ئاژه‌ڵداری به‌كار دێنن به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی كه‌شاوه‌رزان نادات.