
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی “مه‌تین نه‌سری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له مه‌راسمێكدا یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه، به به‌رپایی مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه له گۆڕستانی به‌هشت محه‌ممه‌دی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. “مه‌تین نه‌سری” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“دا، كاتێك به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازی كرابوو، سه‌رپێچی له بڕیاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی كرد و پاشان به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه گیانی به‌ختكرد.