6

به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠ كرێكاری شیركه‌تی دۆخانیاتی سه‌قز به هۆی داخستنی ئه‌و كۆمپانیایه له سه‌ر كار ده‌ر كراون.
به وته‌ی ناڕازیان،كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته سه‌ره‌ڕای بێكار كرانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامیدا كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی كرێكاران بوون.