3
ڕۆژی ڕابردوو، ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی فه‌راساحلی لیانی شاغڵ له پرۆژه‌ی پترۆشیمی چابه‌هار، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری به‌رپرسان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.