پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ یادی زانیار ئه‌ڵڵا مورادی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌ڵڵا مرادی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه‌، یاد و ناویان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری سنه‌، به‌ دانانی گوڵی سوور و وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌ر گڵكۆكه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *