4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دوكاندارانی شاری ڕه‌وانسه‌ر دژ به به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێی دوكان له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوكاندارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵێك یه‌ك جار شاره‌داری ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی نوێ كردنه‌وه‌ی كرێی دوكانه‌كان، ٥٠ دوكان له موزایێده ڕاده‌ستی هاووڵاتیان ده‌كات، به‌ڵام به هۆی به‌شداری كه‌سانی قازانج خواز، كرێی دوكانه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتر ده‌بێته‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی كه‌م كردنه‌وه‌ی كرێی دوكانه‌كان و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.