به‌رز ڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا له‌ موچش

 

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا كازمی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری موچش، سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و ئازیزه‌یان كرد.

به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ به‌ دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و قاره‌مانه‌ و وتنه‌وه‌ی درووشم، یادی و ناوی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌، ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ هه‌تاوی و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری بریندار و پاش گوساتنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به‌ كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net