
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٨ و ٩ی سه‌رماوه‌ز، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، “سوڵه‌یمان گوڵی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره بۆ دووهه‌مین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، دیسان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “كه‌ماڵ یار ئه‌حمه‌دی” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.