
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ر كراوی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلام، دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی ده‌ر كرانی كرێكاران و داخستنی ئه‌و شیركه‌ته به بیانووی نه‌بوونی داهات و كێشه‌ی ئابووری، بنهكاڵهكانیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن حراسه‌تی شیركه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كرانی دۆسیه‌یان لێ كراوه.