ئازادی كاتی جه‌لال سه‌ده‌فی له‌ زیندانی مه‌هاباد به‌ دانانی بارمته‌ی قورس

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی،جه‌لال سه‌ده‌فیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد، به‌ دانانی بارمته‌ی ٤ ملیاردی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ناوبراو پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد كرا و له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه‌، تۆمه‌تیبه‌شداری له‌ حیزبه‌كانی دژ به‌ ڕژیمخرایه‌ پاڵی. شایانی باسه‌ هاوسه‌ری ئه‌و چالاكوانه‌ به‌ ناسناویسیروان شاوڵه‌ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net