
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له لایه‌ن ژینگه‌پارێزانی شاری پیرانشاره‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه لە دەوروبەری گوندی ترکەشی شێخی سەر بە ناوچەی بەری مێرگان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خه‌ڵكی ئه‌و گونده و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به به‌شداری له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و چاندنی نه‌مام، هه‌وڵیان دا ئه‌و زیانانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا به سرووشت و ژینگه‌ی كوردستان گه‌یشتووه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. شایانی باسه هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەستی پێکردووە و بەردەوامە، جەخت لەسەر پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان دەکاتەوە و وەبیرمان دەخاتەوە کە سروشتی زاگرۆس پێویستیی بە پارێزگاری و بووژاندنەوە هەیە.