ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیمی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژاوا

ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌ندئاویتشرینله‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی كاتی سووریاوه‌ بوردمان كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، گونده‌كانیحه‌ج حسێن و شێخ مه‌حشیو هه‌روه‌ها ناوچه‌یسیراتیل، بوون به‌ ئامانجی تۆپخانه‌كانی گروپه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی كاتی سووریا. له‌ به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ چوارچێوه‌ی خۆپاراستنی ڕه‌وادا وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی برینداران یان گیانله‌ده‌ستدراوان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net