ده‌ستپێكردنه‌ووه‌ی هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ كورنشینه‌كانی حه‌له‌ب

شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا گه‌ڕه‌كه‌كانیشێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌له شاری‌ حه‌له‌بیان به‌ چڕی بوردمان كرد و هه‌وڵی داگیر كردنی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌یان دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له‌ هێرشه‌كاندا لانیكه‌م ١٧ هاووڵاتی مه‌ده‌نی بریندار و هه‌روه‌ها ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی پشتیوانی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شاری حه‌له‌ب كران، به‌رپرچی هێرشه‌كانیان داوه‌ و هێزه‌كانی حكومه‌ت پاش شكستێكی گه‌وره‌ ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net