7

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری شاری “بمپور” دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.