5

ڕۆژی ڕابردوو، پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری ئیرانشه‌هر، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١١ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه كارانه و پاره‌ی هاتوچۆیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی، نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانی ناڕازیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن حراسه‌ته‌وه گەلێک جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیه، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌ویان لێ كراوه.