به‌ڵێنی میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ عێراق بۆ دانانی چه‌كه‌كانیان

ڕۆژی ڕابردوو، چوار گروپی میلیشیای سه‌ر به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ عێراق، به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا چه‌كه‌كانیان دابنێن و به‌ شێوازێكی سیاسی به‌رده‌وامی به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م چوار گروپه‌ به‌ ناوه‌كانیعصائب اهل‌الحق، کتائب امام علی، کتائب سیدالشهدا و کتائب انصارالله الاوفیهبه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێبه‌ره‌كانیان ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌ تاكوو به‌ شێوازێكی دیپلۆماتیك به‌رده‌وامی به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن. شایانی باسه‌ ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌م چوار گروپه‌ میلیشاییه‌، له‌ لایه‌ن ئامریكا و وڵاتانی دیكه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤخراونه‌ته‌ نێو لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ و سزایه‌كی زۆر به‌سریاندا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net