4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌لگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “سپیده قوڵیان” و ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و چالاكوانه‌دا گرت.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به توندوتیژی و بێڕێزییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. شایانی باسە ئه‌و چالاكه كرێكارییه، كاتی به‌شداری له مه‌راسمی حهوتهمین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی “خوسره‌وی عه‌لیكوردی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.