پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی ئومید باقری له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید باقری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “شاباد” سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٧ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له‌ جادده‌ی نێوان شاره‌كانی كرماشان و پاوه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرۆتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكوانه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *