ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،محه‌ممه‌د په‌یغامیهاووڵاتی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی شاری شنۆ، به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ هۆی شکه‌نجه‌ و ئازاری له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌، جه‌ڵته‌ی دڵ لێ داوه‌ و به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌. شایانی باسه‌ پاش  ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگری ئه‌و به‌ندكراوه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌دا تێپه‌ڕ بكات، دیسان بۆ‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ڕاگوێزراوه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی هه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net