پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتیان

ڕۆژی ڕابردوو، له‌ به‌رده‌وامی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێراندا، خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی ئێران به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ناڕازیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی دژ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كان و بنه‌ماكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ زانكۆكانی تاران، علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، بیرجه‌ند، عه‌لامه‌ و چه‌ندین زانكۆی دیكه‌، به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی به‌رده‌وامی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *