6

له ڕۆژانی ڕابردوودا، “یه‌لدا عه‌باسی” هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی خۆراسان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری مه‌شهه‌د و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو به هۆی چالاكییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به بزووتنه‌وه‌ی “ژن، ژیان، ئازادی” به شێوه‌یه‌كی غیابی، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.