
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاوكات له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ند ئامانجێكیان له ده‌ورووبه‌ری شاری كۆبانی كرده ئامانج.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گوندی “خراب عه‌شك“ی كۆبانی، ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بوون به ئامانجی هێرشه‌كان و ٦ كه‌س گیانیان به‌ختكرد. هه‌روه‌ها گونده‌كانی زیره‌ك و جه‌له‌بیه، سه‌ر به شاری كۆبانی بوون به ئامانجی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ت و بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژ كراون. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشه‌كان، چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی چه‌كدارانی حكومه‌ت له ناو چوون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون.