16

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێك له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان كه بریتی بوون له “عوسمان حاجی مارف، ده‌شتی جه‌ماڵ و جه‌ماڵ موحسن، له دیداررێكدا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه بریتی بوون له هاوڕێ ئیبراهیم ئهلیزاده، فۆئاد سوڵتانی و ئهسئهد ڕوسته‌می، سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، ئێران، عێراق و كوردستان وتوبێژیان كرد.
هاوكات هه‌ردوو لایه‌نی دیداره‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی داهاتوودا كرده‌وه.