5

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای تێپوهڕبوونی زیاتر له ٢١ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام، هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و چاره‌نووسی دیار نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “فه‌ریبورز سادقی” ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه ناوبراو له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.