6

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، زیاتر له ١٠٠ هه‌زار هاووڵاتی ئازادیخواز له شاری تۆرنتۆی كانادا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه پلاكارد، خوازیاری هه‌ڵوێستی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سزادانی تاوانباران بوون. هاوكات له وڵاتانی ئۆسرالیا، ئیرله‌ند، فه‌ڕانسه، قبرس، ژاپۆن، ئا‌مریكا و ئینگلیس، به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، پشتیوانی خۆیان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌ربڕی.