8

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی گوشاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر پزیشكان له ئێران، دوو پزیشكی دیكه به تاوانی ئه‌وه‌ی برینی ناڕازیانی خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ڕابردوویان ده‌رمان كردووه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “مه‌سعود عه‌بادی فه‌رد ئازه‌ری” و هاوسه‌ره‌كه‌ی “په‌ریسا پوڕكار“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌ند ئه‌منیه‌كان كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.