9

ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، “تاهره سلێمانی” ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری كرماشان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی بزووتنه‌وه‌ی ژن، ژیان، ئازادی، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم “، حوكمی سێ مانگ و ده ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.