
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لە کۆبوونەوەی نێوان نوێنه‌رانی ڕۆژاوا و وەزیری دەرەوەی فه‌ڕانسه، باس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٩ی ڕێبه‌ندان، بەردەوامی شەڕ دژ به داعش و هه‌روه‌ها داهاتووی سیستەمی سیاسی و ئەمنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەی هێزه‌كانی دیمۆكراتیكی سووریا و وەزیری دەرەوەی فه‌ڕانسه، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٩ی ڕێبه‌ندان وەک بابەتی سەرەکی باسکرا. هەردوولا پێداگریان لەسەر بەردەوامی هاوکاری لە شەڕ لەگەڵ داعش و پاراستنی زیندان و کەمپەکانی تایبەت بە ئەندامان و خێزانەکانی داعش کرد. لەو دیدارەدا هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان و دڵنیابوون لە مافەکانی کورد لە داهاتووی سیستەمی سووریا کرا و هاوكات یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان، لەوانە یه‌په‌ژه، یەکێک بوو لە بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆكه. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و بەردەوامی پاڵپشتی فه‌ڕانسه بۆ قۆناغی سه‌قامگیری لە سووریا کردەوە.