5

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، حه‌وت ژنی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له كاتێكدا كه هێشتا ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، له زیندانی ناوه‌ندی شاری ئیلام ڕاگیراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و حه‌وت ژنه به ناوه‌كانی “ئایدا ئارامش، زه‌ینه‌ب ته‌هماسب، هاجه‌ر خالدی، دونیا سادقی، فاتمه په‌ریوه‌شی، سوها مه‌سعوودی و سه‌ده‌ف قاسمی”، كاتی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له ئێران و كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵیان، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری ئیلام كراون.