4

بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی مانگرتنی “فۆئاد فەتحی” لە خواردن، هێشتا لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە وهڵامی داخوازییەکانی نەدراوەتهوه.
ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، دژ بە خراپی دۆخی ژیانی بەندکراوان لە ساڵۆنی ٤ی بەندی حەوتەمی زیندانی ئێڤین و هەروەها گواستنەوەی کۆمەڵێک لە زیندانیانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی، مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو چالاکوانە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە لایەن کۆمەڵێک لە بەندکراوانی ئەو زیندانە کە لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە ڕێکخرابوون، هێرش کرایە سەری و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو.