سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی بۆكان

محەممەد فەرەجی و ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دوای سێ ساڵ بەندکران و ناڕوونیی دۆسیەکانیان، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی تەمەن ٢٤ ساڵ و محەممەد فەرەجی تەمەن ٢٣ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی بۆکانن و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا بەند کراون، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتەكانی وەکمحارەبەوفساد فی‌الارضسزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه، دادگای پێڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە پاییزی ئەمساڵ و بە جیا ئەنجام دراوە و سزاکانیشیان ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net