6

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاسەوانی کۆمپانیای ئاوی مەعدەنی داماش، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕهشهممه، لە ناڕەزایەتی به نەدانی مووچەکانیان دەستیان دایه مانگرتن.
بەپێی وتەی ناڕازیان، کرێکارانی پاسەوان ٦ مانگ و کرێکارانی هێڵی بەرهەمهێنان ٤ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە. ئەم کرێکارانە بە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ دەڵێن، بەبێ مووچە، دۆخی ژیان و گوزهرانی خۆبان و خێزانەکانیان زۆر سەخت بووە. ئەوان هەروەها دهڵێن کە کارگەکە بەرهەم دەهێنێت و کاڵاکانی خۆی دەفرۆشێت، بەڵام لەو بەرهەمە هیچ شتێک نەبووەتە پشکی ئەوان و ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن.